10/2/2018 08:40 AM

لە هەرێم بەفرو بارانبارین دەستپێدەكات

كەشناسی هەرێم رایگەیاند شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاندووه: لە ئەنجامی هاتنی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی یەكگرتووی دەربای ناوەڕاست و دەریای سور، شەپۆلێكی بەفرو باران و رەشەبا ناوچەكەمان دەگرێتەوە.

رونیشیكردووەتەوە: شەپۆلەكە لە درەنگانی شەوی یەكشەممە 11ی شوباتی 2018 دەستپێدەكات و كاریگەرییەكەی بەهێز دەبێت لە رۆژانی دوو شەممەو سێشەممەو بەردەوامی دەبێت تا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و بارانی بەهێز لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت لەگەڵ بوونی رەشەباو نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەكاندا، بەتایبەتی لە رۆژانەی 4 شەممەو 5 شەممەی داهاتوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved