لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌پێی یاسا‌و ریێنماییه‌كانیش هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووبێت، روبه‌ڕووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری مانگی كانوونی دووه‌می 2018، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 2.787 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه 257 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، به‌هۆی سه‌رپێچی كردنیشیانه‌وه 10 شوێن داخراون و 279 شوێنیش سزای ماددی دراون، هه‌روه‌ها 10 شوێن داخراون و شوێنێكیش روبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه. له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له مانگی كانوونی دووه‌می 2018، زیاتر 15 تۆن و 950 كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون و كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له 16 ملیۆن و 9 سه‌دو 57 هه‌زار دیناره‌و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی. به‌پێی رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure