به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونون رایده‌گه‌یه‌نێت كه كاره‌كانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو له شاری سلێمانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چن و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات ئه‌وانه‌ی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه كه كاری دانانی پێوه‌ر ده‌كه‌ن، پێوه‌ره‌كانیان ببه‌ستن تا توشی كێشه نه‌بن. هۆشیار عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونون رایگه‌یاند، كاره‌كانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو له شاری سلێمانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چن و ستافی كۆمپانیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه تا به زووترین كات پێداچوونه‌وه به‌ته‌واوی پێوه‌ره‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون بۆ خوێندنه‌وه‌و كه‌وتنه‌كاری پێوه‌ره‌كه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی لیژنه‌كانیان رۆژانه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كاره‌كان ته‌واوبكه‌ن، له ئێستاشدا كاری خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان دراوه‌ته كۆمپانیای گرنگ كه بڕیاره له مانگی نیسانه‌وه كاری خوێندنه‌وه‌ی ئاوی ماڵان ده‌ست پێبكات. وتیشی: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تائێستا پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه، هاوكاری ستافه‌كانی كۆمپانیا‌و لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه پێوه‌ره‌كانیان ببه‌ستن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌وكاته‌ی كه حكومه‌ت دایناوه بۆ خوێندنه‌وه، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر رێكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر. هاووڵاتیان ده‌شتوانن له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی 07701540090 و 07501540090 په‌یوه‌ندی به ستافه‌كانی كۆمپانیا بكه‌ن بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له پێوه‌ره‌كانیان یان دانانی پێوه‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure