21/2/2018 11:14 AM

گومان لەسەر راستییەک سەبارەت بە باران دروستدەبێت

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، ملیارەها ڤایرۆس لە زەوییەوە بەرەو بەرگەهەوا بەرزدەبنەوە، بەڵام بەشێکیان بەهۆی بارانەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی.

توێژەرەوان لە زانکۆکانی کەنەداو ئیسپانیاو ئەمریکا بۆ یەکەمجار باسیان لە ژمارەی ئەو ڤایرۆسانە کردووە کە بەرەو بەرگە هەوا دەڕۆن و لە زەوی دووردەکەونەوە.

دەڵێن: لەهەر مەترێک چوار گۆشەیەکدا ملیاران ڤایرۆس بەرەو ئاسمان بەرزدەبنەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو ڤایرۆسانە ناگەنە ئاستێکی بەرزو لە سنووری گۆڕانکاری کەشوهەوا دەمێننەوە، لەگەڵ باراندا دێنە خوارەوە.

کۆرتیس ساتڵ پرۆفیسۆر لە زانکۆی (بریتیش کۆڵۆمبیا) دەڵێت: ڕۆژانە زیاتر لە 800 ملیۆن ڤایرۆس لە یەک مەتر چوارگۆشە جێگیر دەبێت.

پێشتر زۆرینەی خەڵکی تێڕوانینی وابووە، باران نەخۆشی و ڤایرۆس لەناودەبات، بەڵام ئەم توێژینەوەیە گومان لەسەر ئەوە دروستدەکات و ڕاستیەکی تر دەخاتەڕوو.


خاك - كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved