به سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌ست و چه‌ند بڕیارێكی گرنگیاندا. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌و وه‌فدی هاوڕێی، به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و كۆبونه‌وه هاوبه‌شانه كرد‌و وتی: كاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ته‌واوكه‌ری یه‌كتره، بۆیه چه‌نده زووتر به‌یه‌كه‌وه دابنیشین باشتر ده‌توانین كاره‌كانمان ڕایی بكه‌ین، وتیشی: لیژنه هاوبه‌شه‌كانمان كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت ده‌خوازین گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده، بنه‌ڕه‌ت و بونیاد‌و، چۆنیه‌تی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ین، تا له ئاینده‌دا سوود به خوێندكاران و مامۆستایان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ین. ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده له خواره‌وه‌ش ره‌نگبداته‌وه له به‌رامبه‌ردا، د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، جه‌ختی له قسه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرده‌وه، هیواشی خواست وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه، ده‌بێت له خواره‌وه‌ش ره‌نگبداته‌وه، چونكه بابه‌تی په‌روه‌رده یه‌كێكه له بابه‌ته درێژخایانه‌كان و كار‌و پڕۆژه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا جێبه‌جێ بكرێن، وتیشی: ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كان و كۆلێژه‌كانی (په‌روه‌رده، بنه‌ڕه‌ت و بونیاد) پته‌و و به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرفتی زۆریان هه‌یه، به‌شێكی زۆری ئه‌و گرفتانه به هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوانیان به‌رده‌وام درێژخایان بێت. فنلاند خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ناوازه‌یه له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به سه‌ردانێكی وه‌فدێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ وڵاتی فنلاند كرد‌و وتی: فنلاند له‌بواری راهێنان و پێگه‌یاندنی مامۆستای سه‌ركرده‌و خوێندكاری به‌توانا خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ناوازه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش د.ئامانج سه‌عید راوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسپارد كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته بخاته‌ڕوو، هیواشی خواست وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه سوود له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن. كوردستان ده‌بێته یه‌كه‌م وێستگه‌ی ژیانه‌وه‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ش، د.ئامانج عه‌بدوڵڵا سه‌عید راوێژكاری وه‌زیری خوێنددنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سیمینارێكی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وڵاتی فنلاند خسته‌ڕوو، له سیمیناره‌كه‌یدا به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر كارایی سیستمی خوێندنی فنلاندو ده‌رفه‌ته‌كانی به‌شداریكردن و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی و زانكۆ‌و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌ی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: زانكۆ‌و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌یی ته‌واویان پیشانداوه هاریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكان بكه‌ن. راشگه‌یاند: ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی ئه‌وان هه‌نگاو و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌و ده‌توانین سوودی زۆریان لێوه‌ربگرین بۆ پشتیوانیكردنی خوێندن له كوردستان، چونكه ئه‌وان فه‌ندێكیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی ژیانه‌وه‌ی عیراق بۆ بواری په‌روه‌رده ته‌رخانكردووه، كوردستانیش ده‌كه‌نه وێستگه‌ی یه‌كه‌می كاره‌كانیان. ده‌بێت جه‌خت له فێربوون بكرێته‌وه، نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن د.ئامانج سه‌عید وتیشی: ئه‌وان نابێت ده‌قاوده‌ق سوود له ئه‌زمونی فنلاند وه‌ربگرین، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌لتورو سیستمی كوردستان دایبڕێژینه‌وه. وتیشی: بۆ ئه‌و كاره ده‌بێت په‌روه‌رده وه‌ك بابه‌تێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی لێی بڕوانین، هه‌روه‌ك ده‌بێت وه‌ك ئه‌وان دامه‌زراوه‌كان و سیستمی په‌روه‌رده متمانه‌یان به‌یه‌كتر هه‌بێت، له‌ناو سیستمی خوێندنیاندا جه‌خت له‌سه‌ر فێربوون بكرێته‌وه نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن، راویژكاری وه‌زیری خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ورده‌كاری پڕۆسه‌ی ریفۆرمی خوێندن له وڵاتی فنلاند، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌دا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كار له‌سه‌ر (راهێنانی مامۆستایان، بونیادی په‌روه‌رده‌و خوێندن) بكه‌ین. وتیشی: بۆ راهێنانی مامۆستایان له ئێستادا له قۆناغی نوسینه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ڵین. ناتوانرێت به‌ته‌نها پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر ببرێت له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده، دوای ئه‌وه‌ی ستایشی ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ وڵاتی فنلاند كرد، ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پیشاندا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی كاره‌كانیان بكه‌ن. وتیشی: ئه‌گه‌ر وڵاتێك یان رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارمان نه‌بن، به‌ته‌نها ناتوانین ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ئاستێكی به‌رزتر به‌ڕێوه‌به‌رین. وتیشی: گرفت و رێگری زۆرمان هه‌یه. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی به ده‌رچووانی به‌شه زانستییه‌كانی و زمانی ئینگلیزیه هه‌ر له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا، د.پشتیوان سادق داوایكرد ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له كۆلیژه‌كانی بنه‌ره‌ت ده‌خوێنرێت له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاوته‌ریب نه‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه (90%) پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بریتییه له به‌شه‌كانی زانست و زمانی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ش داوایكرد له كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێك له كۆلیژو زانكۆكان بۆچوونی په‌روه‌رده‌كانی سنوره‌كه وه‌ربگرن و له پلانی وه‌رگرتنیشدا به‌شه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار ده‌كاته ستراتیچی كاركردنی هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رباری پشتگیركردن له كار‌و داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وتی: پێكه‌وه ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین. وتیشی: سیاسه‌تی خوێندنی له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌ته‌كانی تر‌و بازاڕی كار داده‌ڕێژینه‌وه. چیتر زانكۆكان ناتوانن پێشوازی له‌و ژماره زۆره‌ی خوێندكارانی پۆلی دوانزه له زانكۆكان بكه‌ن له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له گرنگی خوێندنی پیشه‌یی كرد‌و وتی: زۆر گرنگه بایه‌خێكی زیاتر به خوێندنی پیشه‌یی بده‌ین، چونكه زۆربه‌ی وڵاتانه‌ی بایه‌خ به‌وجۆره خوێندنه ده‌ده‌ن و خوێندكاران به‌ره‌و خوێندنی پیشه‌یی هانده‌ده‌ن. وتیشی: چیتر ئێمه ناتوانین پێشوازی له‌و ژماره زۆره‌ی خوێندكارانی پۆلی دوانزه له زانكۆكان بكه‌ین، بۆیه ده‌خوازین به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین و بۆردێكی هاوبه‌ش دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه خوێندنی پیشه‌یی زیادبكه‌ین تا سوود به خۆیان و بازاڕی كاری كوردستان بگه‌یه‌نن. وتیشی: زۆری ژماره‌ی خوێندكاران له زانكۆكان یه‌كێكبووه له‌و هۆكارانه‌ی كه نه‌مانتوانیوه كادیری باش و لێهاتوو بۆ بازاڕی كار دروستبكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش پێشنیاری پێكهێنانی بۆردێكی هاوبه‌شی بۆ ئه‌و بواره كرد بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی یه‌كگرتوو بۆ خوێندنی پیشه‌یی له كوردستان دابنێن و ئه‌رك و كاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌و سیستمه دیاری بكرێت، روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان وه‌ك زانكۆ ئه‌كادیمیه‌كانی لێدێت، بۆیه ده‌بێت خوێندكاران له ئاماده‌ییه‌وه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی پیشه‌یی رابهێنین تا سه‌ركه‌وتوو بین. لایه‌نه‌كانی تری كۆبونه‌وه‌كه له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن راگری كۆلێژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كان چه‌ندین راو سه‌رنج و بۆچوون له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو. له كۆتایشدا له‌به‌ر رۆشنایی بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، بڕیاری پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش درا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ورده‌كاری بابه‌ته‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و دواتریش بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت. ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا،كه ڕۆژى 21-2-2018 له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ریه‌ك له د.ئامانج سه‌ه‌عید راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.محمد سابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و د.داود ئه‌تروشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان و م.فوئاد عه‌لی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و راگری فاكه‌ڵتی و كۆلێژه‌كانی (په‌روه‌رده، بونیاد، بنه‌ڕه‌ت) له سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی كوردستان ئاماده‌یبوون، هه‌روه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش یوسف عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و ئه‌حمه‌د سمایل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان و شیلان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی بنه‌ڕه‌ت و باخچه‌ی منداڵان و كاوه عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان و شێرزاد زرار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كان له شار‌و شارۆچكه‌كان ئاماده‌یبوون. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure