به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌رزه‌زانی هه‌رێمی كورستان رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی تری بارانبارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌رزه‌وزانی هه‌رێمی كورستان كه رۆژی 21-2-2018 كۆپییه‌كی بۆ خاك نێردراوه، تێیدا هاتووه به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شه‌پۆلێكی تری بارانبارین رووله ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. راشیگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure