27/2/2018 09:33 AM

كۆی گشتی ئاوی خه‌زنكراوی ده‌ریاچه‌ی دوكان راگه‌یه‌نرا

كۆی گشتی ئاوی ئێستای ده‌ریاچه‌ی دوكان له‌ كۆی حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا، سێ ملیارو پوینت چوار مه‌تر سێجایه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان رایگه‌یاندووه: رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌ قه‌زای دوكان 380 ملم-ه‌و به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو 26 ملم زیاتره‌.

وتیشی: به‌هۆی بارانبارینی چه‌ند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان سێ مه‌ترو 75سم به‌رزبوه‌ته‌وه‌و له‌ 12-2-2018 وه‌ تا ئه‌مڕۆ 675 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو خه‌زنكراوه‌و كۆی گشتی ئاستی ئاو له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكانیش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو له‌مكاته‌دا ته‌نها 45 سم نزمتره‌.

راشیگه‌یاند: له‌ یه‌ك چركه‌دا 547 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رژێته‌ ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه‌، هاوكات له‌ یه‌ك چركه‌شدا 67 مه‌ترسێجا ئاو بۆ خواردنه‌وه و كاره‌با به‌رده‌رێته‌وه‌.

 خاك - راگه‌یاندی قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved