فڕۆكه‌یه‌ك له جۆری (بوینغ737) له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا بووه‌ته شوێنی گه‌شتیاری و به‌وهۆیه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن. خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییه له ئه‌نده‌نووسیا رایگه‌یاندووه كه رۆژێك به‌خه‌به‌ر هاتووه بینیویه‌تی ئه‌و فڕۆكه‌یه له زه‌ویه‌كه‌یدایه، ئه‌میش سه‌ری سوڕماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێی له‌هیچ ده‌نگێك نه‌بووه‌و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه‌ش لۆگۆی هیچ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی پێوه نییه‌و هیچ وڵاتێكیش خۆی له ونبوونی ئه‌و فڕۆكه‌یه تێنه‌گه‌یاندووه. دواتر ئه‌و خاوه‌نی زه‌ویه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه ناو فڕۆكه‌كه بكاته چێشتخانه‌و هه‌ر گه‌شتیارێك رووی له‌و ناوچه‌یه كرد رووی تێبكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه نادات هاووڵاتیان زیانی پێبگه‌یه‌نن و ته‌نها رێگه‌یان پێده‌دات وێنه‌و ڤیدیۆی فڕۆكه‌كه بگرن و له به‌رامبه‌ریدا بڕێك پاره وه‌رده‌گرێت. خاك - لانه كاشان س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure