پرۆگرامی ناوداری سكۆڵه‌رشیپی فۆلبرایت كه ساڵی ١٩٤٦ له‌سه‌ر ده‌ستی كۆنگریسمان و سیناتۆر (ولیام جه‌ی فۆلبرایت)ه‌وه دامه‌زراوه‌و ساڵانه هه‌لی خوێندن له ئه‌مریكا ده‌ره‌خسێنێت بۆ خوێندكاره نموونه‌ییه‌كان ده‌ستیپێكرد. پرۆگرامی سكۆله‌رشیپی فۆلبرایت بۆ خوێندنی (ماسته‌ر) بۆ ساڵی (2019-2021) ده‌رفه‌تی خوێندن له زانكۆكانی ئه‌مریكا ده‌دات به خوێدكارانی عیراقی كه تێچووی خوێندن و مانه‌وه بۆ زیاتر له دوو سال له‌لایه‌ن پرۆگرامه‌كه‌وه دابینده‌كرێت و سه‌رجه‌م بواره‌كانی خوێندن ده‌گرێته‌وه. مه‌رجه‌كان:- پێشكه‌شكار ده‌بێت: ١-هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی بێت. ٢- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس بێت. ٣-لانی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی__دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه__ كاركردنی هه‌بێت . ٤- ئامانجی توێژینه‌وه و (پێرسناڵ سته‌یتمێنت) له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاره‌وه نووسرابێت. بۆ پێشكه‌شكردن لێره‌دا كلیك بكه خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure