14/3/2018 09:15 AM

6 تۆن كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو لەناودەبرێت

بڕی 6 تۆن كەلوپەل و 200 كارتۆن شەربەتی ماوەبەسەرچوو لەناودەبرێت

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خاك نێردراوە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە: لە درێژەی كارو چالاكیيەكانی بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ روبەڕووبونەوەی خراپی كوالێتی كەلوپەل و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە بازاڕو كۆگاكاندا ڕۆژی 13-3-2018  توانراوە بڕی (6000)كغم واتە ( 6 ) تۆن كەلوپەل و خۆراكی ماوەبەسەرچووی جۆراوجۆر دەست بەسەردا بگرن .

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە، بڕی (200) كارتۆن شەربەتی (تیك میك) كە ماوەكەی بەسەرچووە لەلایەن خاوەنەكەیەوە رادەستكراون وسەرجەم ئەو كەلوپەلەكانە بە چاودێری لیژنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری تەندروستی بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەناوبران.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved