* ئینگلیزی زمانی جیهانی ئاسمانه‌كانه. به چاوپۆشین له وڵات و ئه‌و زمانه‌ی خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا قسه‌ی پێده‌كه‌ن، هه‌موو فڕۆكه‌وانه‌كان پێویسته له‌سه‌ریان فێری ئه‌م زمانه ببن و قسه‌ی پێبكه‌ن. * هه‌ركه‌سێكی ئاسایی كه به زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كات، نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار وشه له‌م ێشكیدایه‌و به‌گشتی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 600 میللـی چركه‌دا وشه‌ی راست له‌ناو ئه‌و په‌نجا هه‌زاره‌دا ده‌دۆزێته‌وه. * نیشانه‌ی & كه له‌بری and واته "و" به‌كارده‌هێنرێت، له بنه‌ڕه‌تدا 27هه‌مین پیتی زمانی ئینگلیزی بووه. * سه‌رباری ئه‌وه‌ی زمانه‌كانی ئینگلیزی، یۆنانی، لاتینی، فه‌ره‌نسی، ئیتاڵی و ئیسپانی به پاراوی زانیوه، تۆماس جێفریسۆن كه سێیه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه، عه‌ره‌بی، گه‌یلی و وێڵزی خوێندووه. كه تائێستاش فره‌زمانترین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه. * زمانێكی ئوسترالی قڕكردو هه‌یه پێیده‌وترێت بابارام. له‌م زمانه‌دا هه‌روه‌ك ئینگلیزی به سه‌گ ده‌وترێت dogو به‌هه‌مانشێوه‌ی dogی ئینگلیزیش ده‌خوێنرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوو زمانه‌دا هه‌بێت، به‌ڵكو رێكه‌وته. * له ده‌وروبه‌ری ساڵی 200ی زاینی، زمانی عیبری وه‌ك زمانی قسه‌كردنی دایك، قڕیكرد. به‌ڵام له 3-10-1881 له پاریس زیندوكرایه‌وه له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه به‌ناوی ئێلیزه‌ر بن یه‌هودا كه فه‌رهه‌نگنوسێكی عیبری بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن له‌كاتی قسه‌كردنیاندا ته‌نها به عیبری قسه‌بكه‌ن. * فیل ده‌توانێت زمانی مرۆڤ بناسێته‌وه‌و بزانێت كامیان هی دوژمنه‌كانیه‌تی. بۆ نموونه زمانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسێته‌وه كه مێژووی ئازاردانی فیلیان هه‌یه. * له زمانی ئیسپانیدا وشه‌ی Esposas دوو مانای هه‌یه. به‌مانای كه‌له‌پچه‌ی ده‌ست و ژنیش دێت Esposas كۆی مێ (جه‌معی موئه‌نه‌س)ی وشه‌ی esposoیه كه له وشه‌ی لاتینی sponsus هاتووه، ئه‌میش له وشه‌ی لاتینی spondere هاتووه كه به‌مانای به‌ستنه‌وه دێت. * رێژه‌ی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا كه به ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن له‌و هاووڵاتیه كه‌نه‌دیانه زیاتره كه به‌هه‌مان زمان قسه‌ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی 90%ی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا به ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ته‌نها 85%ی كه‌نه‌دییه‌كان به ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن. * له زمانی ئینگلیزی‌دا ریزبه‌ندی نوسینی ئاوه‌ڵناوه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: بڕ، بۆچوون، قه‌باره، ته‌مه‌ن، شێوه، ره‌نگ، بنه‌ڕه‌ت واته ئه‌سڵ، مادده، مه‌به‌ست. * نزیكه‌ی پێنج هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌یه. له‌و پێنج هه‌زاره، ته‌نها له وڵاتی غینیای نوێ، هه‌زاریان قسه‌یان پێده‌كرێت. خاك - والی عه‌لی س: كتێبی والینامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره/ چاپی شه‌شه‌م/ زانیاری ژماره 1038 تا 1048
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure