بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان فینلەندیەکان خۆشبەخترین دانیشتوانی سەرزەوین دوێنێ ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ تۆڕی پەرەپێدان و بەردەوامی بەخۆشگوزەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان شەشەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی دەربارەی خۆشبەخترین و بەدبەخترین وڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە وڵاتی فینلەندا ڕیزبەندی یەکەمی خۆشبەخترین وڵاتانی جیهانی بەدەستهێناوەو وڵاتی بوروندی ئەفریقاش بەدبەخترین وڵاتی جیهانە. ڕاپۆرتەکە ڕیزبەندی پێنج خۆشبەخترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردۆتەوە کە ئەوانیش ( فنلەندا، نەرویچ، دانیمارك ئایسلەندا و سویسرا)ن لە بەرامبەردا وڵاتانی (بۆرندی، سوریا، یەمەن، باشوری سودان و وڵاتانی ناوەڕاستی ئەفریقا) بەدبەخترین وڵاتانی جیهانن. هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە وڵاتی عێراق لە ڕیزبەندی سەد و یانزەهەمین وڵاتی خۆشبەختی جیهانە. لە ساڵی ٢٠١١ وە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ڕۆژی ٢٠ی ئازاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی خۆشبەختی ناسێندراوە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure