رۆژی 4-4-2018 له‌ژێر دروشمی "پێكه‌وه دژ به مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌وه‌ستین" له شاری سلێمانی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنه‌وه‌و پاڵپشتیكردنی كاروباری مین به‌رز راگیرا. له‌و رۆژه‌دا چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی سلێمانی ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كانیان له ساڵی 2017 دا ئاشكرا كرد. جێی باسه، رۆژی جیهانی هۆشیاركردنه‌وه‌و پاڵپشتیكردنی كاروباری مین به‌رز راگیرا، له به‌رواری 8ی كانونی یه‌كه‌می 2005 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه دا كه 4ی نیسانی هه‌موو ساڵێك بۆی دیاریبكرێت. به‌و بڕیاره‌ش كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌دات به پاڵپشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی توانا نیشتمانیه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری مین له‌و وڵاتانه‌ی كه مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه له ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كات. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure