12/4/2018 09:15 AM

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی خوێندنەوە بڕیارێك دەردەكات

پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوێك سەرجەم پەروەردەكان لەكاتی دەوامی رەسمی و تاقیكردنەوەكان ئاگاداردەكاتەوە، راشیدەگەیەنێت كە هیچ پشوویەكی رەسمی ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوەو رۆژانی شەممەش دەبێتەوە بەدەوامی رەسمی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لەڕێی نوسراوێكەوە كە بەژمارە (6154) ڕۆژی 11ی نیسانی 2018 دەرچووەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان كراوە، وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر دەوام راگیراوە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیە دەبێت پەروەردەكان پابەندی ئەو خاڵانە بن كە لەنوسراوەكەدا ئاڕاستەیان كراوە.

پەروەردەی گشتی سلێمانی دەشڵێت: سەرجەم پشووە رەسمییەكان دوای ئەم نوسراوە ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە (باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەییەكان، پیشەییەكان)، هەروەها رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوامی رەسمی دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا لەبارەی دەوام و تاقیكردنەوەكانەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو: تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم رۆژی دووشەممە 14ی ئایاری داهاتوو دەستپێدەكات و رۆژی 22ی ئایار كۆتاییان دێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پێویستە خوێندكارانی قۆناغەكانی (1،2،3)ی بنەڕەتی لە 14ی ئایارەوە تا 23ی ئایار دەوامیی ئاسایی خۆیان بكەن و مامۆستایانی ئەو قۆناغانە لە چاودێریكردنی تاقیكردنەوەكان ببەخشرێن، هەروەها بۆ خوێندنگا ناحكومییەكانیش دەبێت تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم لە 14ی ئایاری داهاتوو تا 23ی ئایار ئەنجامبدەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved