له‌م بابه‌ته‌دا تیشك دهخهیهنهسهر ئه‌و خاڵانه‌ی كه زۆر پێویستن بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌یت یان خۆت برسی بكه‌یت. * له توێزینهوهیهكی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش وه‌رزش ده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك خواردن زۆرتر ده‌خۆن و له وه‌رزشكردن بێزار ده‌بن. * پێش كاتی ناخواردنی ژه‌مه‌كان هه‌وڵبده نیو لیتر ئاو بخۆره‌وه تا هه‌ست به تێری بكه‌یت. * خواردنه‌وه‌ی كه‌وڵ كه‌مبكه‌ره‌وه چونكه رێژه‌ی چه‌وری له جه‌سته‌ی مرۆڤدا زیاد ده‌كات. * له‌كاتێكدا زۆر وه‌رزش ده‌كه‌یت گرنگی به وه‌رگرتنی پشو بده تا ماسولكه‌كانت ئارامی وه‌ربگرن و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نرێت. * به‌رده‌وام گرنگی به خواردنه‌وه‌ی چای ره‌ش و چای سه‌وز بده، به‌وهۆیه‌ی كه مادده‌ی (كافینه) توانا زیاد ده‌كات و كه‌متر حه‌ز به خواردنی چه‌ورى و شیره‌مه‌نی ده‌كه‌یت. * كه‌متر ئۆتۆمبیل به‌كاربهێنه، زیاتر به پێ بڕۆ‌و پاسكیل لێبخوڕه. * له‌كاتی نانخواردندا هه‌وڵبده چه‌تاڵی بچوك به‌كاربهێنه، له‌كاتێكدا كه‌م خواردن ده‌خه‌یته ناو ده‌مته‌وه ئه‌وا زووتر هه‌ست به تێری ده‌كه‌یت و كه‌متر ده‌خۆیت. * بۆ دابه‌زاندنی كێش باشتره گرنگی به خواردنی دانه‌وێڵه‌و گه‌نم بده‌یت، به‌وهۆیه‌ی وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به تێری بكات و وزه ده‌به‌خشێت و كه‌متر هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌یت. * له توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه كه نوستن له ژووری سارد سوودی زیاتره بۆ دابه‌زاندنی كێش له‌چاو ژووری گه‌رم، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه نوستن له ژووری سارد ده‌بێته هۆكاری سوتاندنی ۱۰۰ كالۆری له‌ماوه‌ی هه‌موو شه‌وێكدا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure