بۆ 120 هه‌مین ساڵاۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌بێته 120 ساڵ، ئه‌م ژماره‌یه كه‌م نیه بۆ داهێنان و نوێخوازی و باشتركردنی گوزه‌رانی میدیاكاران، كه‌چی هێشتا وێڵین به‌دوای پێناسێكی گونجاو‌دا بۆ میدیاكه‌مان، هێشتا توێژی رۆژنامه‌نووسان له هه‌ژارترینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن، هێشتا میدیاكان له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نه‌كانیان وه‌ك به‌رهه‌می تایبه‌ت و تاكه‌كه‌س به‌كار ده‌هێنرێن.. *پێنج كه‌یسی تیرۆركردنی میدیاكاران به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه. *میدیاكار له چه‌ندین لاوه‌و به‌چه‌ندین شێواز ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. *گرێبه‌ستی كاركردن ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌نكاره.. *زانیاری وه‌ك پێویست به‌ده‌ست میدیاكار ناگات. *په‌یوه‌ندی نێوان میدیاكارو هێزه‌كانی ناوخۆ دۆستانه نیه. *موچه له‌كاتی خۆیداو به‌دیاریكراوی ناگاته گیرفانی میدیاكار. *بڕی داشكێنراو له‌موچه‌ی میدیاكار هه‌ڕه‌مه‌كیه‌و به یاسا رێكنه‌خراوه. *مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و جیاوازی له دامه‌زراندن و كاركردندا هه‌یه. *سه‌عاته‌كانی كاركردن له‌هه‌فته‌دا له‌ستانداردی جیهانی زۆر زیاترن.. *ژنان و كچان له‌ژینگه‌و كه‌شوهه‌وایه‌كی میدیای نه‌گونجاودا كارده‌كه‌ن. *هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و نان‌بڕاو كردن مۆته‌كه‌یه‌كه به‌سه‌ر میدیاكاره‌وه. *نه‌بوونی یاسایه‌كی كاركردنی گشتگیر كه ماف و ئیمتیازانی میدیاكار بپارێزێت. *میدیا له‌هه‌ندێك شوێندا وه‌ك ئامێرێكی ئه‌شكه‌نجه له‌جه‌سته‌ی مێیینه‌دا كارده‌كات. *له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هه‌ندێك كه‌ناڵ ده‌بنه كارتی تۆقاندنی كۆمه‌ڵگه. *تیمه‌كانی روماڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هاووڵاتیانیش ده‌یانگرێته‌وه. *بژێوی قورسی ژیان وای كردوه هه‌ندێك له‌میدیاكاران وه‌رزانه كه‌ناڵه‌كان بگۆڕن. *گوزه‌ران وایكردوه هه‌ندێك میدیاكار له‌شوێنێكدا كاربكه‌ن له‌ناخدا هاوجۆرو هاوئایدیا نه‌بن. *هه‌ڵمه‌ته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌و ده‌ركردنی میدیاكاران له‌كه‌ناڵه‌كاندا به میزاجی به‌رپرسه‌كانه. *كچانی میدیاكار له‌هه‌ندێ جێگادا له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆردان. *شه‌ڕی ده‌روونی و برسی كردن له‌كه‌ناڵه‌كان هێشتا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌یه. *زۆرترین ژماره‌ی كه‌ناڵمان هه‌یه به‌ڵام كه‌مترین فیدباك و كاریگه‌ی دروست ده‌كه‌ن. *له‌دوای 120 ساڵ هێشتا خه‌ون به‌كه‌ناڵێكی نیشتمانیه‌وه ده‌بینین. *په‌یامی میللـه‌تێكمان به كه‌رتكراوی و پچڕپچڕ یش نه‌گه‌یاندوه به دراوسێ و بێگانه‌كان. *له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌دا تاكه میللـه‌تێكین میدیاكه‌مان ته‌نها بۆخۆمان بێت.. *مه‌سجی میدیای كوردی ناگاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یه‌كی داخراو و بچكۆله‌ی باشووری كوردستان.. *ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی نه‌یانتوانیوه له‌ئاستێكی باڵادا میدیاكار دروست بكه‌ن. *سیستمی وه‌رگرتنی فێرخواز له كۆلێژ‌و ناوه‌نده‌كاندا پێویسته گۆڕانكاری ته‌واوی به‌سه‌ردا بێت. *كاربكرێت بۆ ده‌رچوونی میدیا له‌ژێر چه‌ترو هه‌یمه‌نه‌ی حزب و سێبه‌ری حزب و بازرگانانی میدیادا. *كاری به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان بكرێت. -بۆیه له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ناكرێت ته‌نها پیرۆزبایی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان بنێرین و ستایشی رۆڵی ئه‌وان بكه‌ین، به‌ڵام گله‌ییه‌ك له‌خۆمان و ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانمان نه‌كه‌ین كه پاش سه‌ده‌یه‌ك و بیست ساڵ میدیاكانمان له‌م ئاسته‌دا بن.. هه‌موومان.. له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 120 ساڵ پشكێكی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه‌و ئه‌م گله‌ییانه‌مان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه خۆمان به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین له‌ئاست ئه‌و كه‌لێن و كه‌موكوڕییانه‌ی كه میدیای كوردی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.. له‌ناو گێژداوی ئه‌م هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی میدیادا ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمانه نه‌ك له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا میدیا ببێته هۆكارێك بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی نیشتمانی و كه‌تنێك له‌ده‌ستی بقه‌ومێت، كه ئیتر نه‌توانین رووی سووور بۆ میدیا بگه‌ڕێنینه‌وه.. بۆیه ئێمه له لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان زۆر به وردی و له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی میدیا و كاره‌كانی ده‌كه‌ین و هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م چالاكی و مه‌راسیمه‌كانی ئه‌م یاده‌مان دواخست بۆ واده‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا له ژینگه‌یه‌كی هێمن و بارێكی ده‌روونی جێگردا، سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی لقه‌كه‌مان به زنجیره‌یه‌ك كۆڕ‌و رێزلێنان و دیاریه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كان و میدیاكاران سازبكه‌ین.. لێره‌شدا سڵاوی به‌ئه‌مه‌ك و وه‌فامان بۆ قوتابخانه‌ی رۆژنامه‌وانانی سلێمانی و رابه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریمان میر مقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ده‌نێرین. لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure