زۆرجار له‌ناو ئۆتۆمبێل توشی بێزاری بۆنی ناخۆشی سوته‌مه‌نی به‌نزین ده‌بینه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك گه‌شتێكی دوورودرێژ یان له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان توشی وه‌ستانێكی زۆر ده‌بین، هەروەها بۆنی ناخۆشی به‌نزین له‌ناو ئۆتۆمبێل مرۆڤ توشی سه‌رئێشه‌و نه‌خۆشی تر ده‌كات. ١/ له زۆركاتدا بۆنی سوته‌مه‌نی به‌نزین به‌هۆی رژانی به‌نزینه‌كه‌وه‌یه له‌نێو ماكینه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بۆن و شامپۆ. ٢/ زۆرجار بۆنی ڕۆنی ناو ئۆتۆمبێله‌كه توشی سه‌رئێشه‌مان ده‌كات، بۆیه واچاكه كه‌مێك قاوه بكه‌ینه‌سه‌ر ڕۆنه ڕژاوه‌كه تا بۆنه‌كه‌ی نه‌مێنێت. ٣/ ڕێگه‌یه‌كی تری لابردنی بۆنی رۆن و سوته‌مه‌نییه‌كه رشتنی كه‌مێك مادده‌ی سۆده‌یه به‌سه‌ر شوێنه‌واره رژاوه‌كه‌و جێهێشتنییه‌تی بۆ رۆژێك تا بۆنه‌كه‌ی نامێنێت. ٤/ ڕێگه‌یه‌كی تری لابردنی په‌ڵه‌و چه‌وری بریتییه له ڕشتنی گیراوه‌ی سێ‌و به‌سه‌ر شوێنه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه تا كاریگه‌ری له‌یه‌ك بكه‌ن و بۆنه‌كه كه‌متر ببێته‌وه. ٥/ ئه‌گه‌ر ئه‌م ماددانه به‌كارناهێنیت بۆ لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی په‌ڵه چه‌ورییه‌كان، ئه‌وا پێویسته له‌ڕێگه‌ی مادده‌ی تایبه‌تی ئه‌وكاره بكه‌یت، به‌ڵام پێش هه‌ر هه‌نگاوێك پێویسته زانیارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه بزانیت. خاك - س: ترافیک
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure