په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگده‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه كه جگه له كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، ده‌توانن به چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تريش ده‌نگبده‌ن. محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، ده‌نگده‌ران ده‌توانن به هه‌ریه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له: 1_ كارتی بایۆمه‌تری كه وێنه‌ی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر بێت. 2_ كارتی كۆنی ده‌نگدان كه وێنه‌ی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر نیه. 3_ كارتی تازه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1997 بۆ 2000 بێت به‌مه‌رجێك كارته‌كه‌یان وه‌رگرتبێته‌وه. 4_ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان كارته‌كه‌یان لێوه‌رگیراوه‌و كارتی نوێشیان وه‌رنه‌گرتوه وه‌سڵێكیان پێدراوه ده‌توانن به‌وه ده‌نگبده‌ن. 5_ هه‌ر كه‌سێك كارته‌كه‌ی ونبوه‌و رایگه‌یاندووه‌و مامه‌ڵه‌ی ونبونی كردووه له كۆمسیۆن و پسوڵی ونبونی وه‌رگرتووه ده‌توانێت به‌و پسوڵه‌یه ده‌نگبدات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure