د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانی هه‌یه كه له‌م مانگه‌وه به‌هاوكاری كۆمه‌ڵیك دامه‌زراوه‌ی جیهانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی زانكۆكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابڕ‌ێژین، به‌جۆرێك ئومێد ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا هیچ زانكۆیه‌ك نه‌مێنێ كه له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستنه‌هێنابێت. ئه‌م وتانه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 2-5-2018 له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین لقی زانكۆی ئۆستراڤای كۆماری چیك له‌شاری هه‌ولێر هات. له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكارانی دیوانی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری كونسوڵی كۆماری چیك له‌هه‌رێم و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لقی زانكۆكه‌و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و كه‌سانی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ره‌تادا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكران. ده‌ستپێكی ئه‌زمونێكی نوێی خوێندنی باڵا له كوردستان به‌وبۆنه‌یه‌وه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد، له وتاره‌كه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی به كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین لقی زانكۆیه‌كه پیشاندا، ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونێكی نوێیه له‌مێژوی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆشی له زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤای كۆماری چیك كرد بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، هه‌روه‌ك سوپاسی كردن كه هه‌رێمی كوردستانیان هه‌ڵبژارد بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆكه‌یان، وتیشی: بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی پته‌وبونی زیاتری په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی و كه‌لتوری و ئابوری نێوان كۆماری چیك و هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا سوپاسی تایبه‌تی حكومه‌تی كۆماری چیك و كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی پڕۆژه‌كه بوون به‌تایبه‌ت كونسوڵی گشتی، كه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا بووه و هه‌رخۆشیان له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كه له‌به‌رده‌م لێژنه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئاماده‌بون، ڕونیشیكرده‌وه پشتیوانی به‌ڕێزیان ئاماژه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه بوو بۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، د.یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌زاره‌تیش پشتوانی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌یانی كردووه و له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و بنه‌ماكانی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشینی زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سه‌ندكراو دواتر ڕێكاره زانستی و یاساییه‌كانی جێبه‌جێكراوه. گرنگیيه‌كانی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی ئۆستراڤا له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی ئۆستراڤا له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و وتی: یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆیه‌كی جیهانی ئاست به‌رزه له‌هه‌رێمی كوردستان، جێی شانازییه كه زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا له‌سه‌ر ئاستی كۆماری چیك له‌ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌مینه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له (باشترین هه‌زار) زانكۆی جیهانه. دووه‌م: كردنه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وی زانستی بوو بۆ دامه‌زراندنی مۆدێلێكی نوێ له زانكۆی پیشه‌یی و كرداره‌كی له‌هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌جۆرێك له‌م زانكۆیه‌دا به‌وردی ته‌ركیز له‌په‌ره‌پێدانی ئه‌و كارامه‌ییانه بكرێت كه په‌یوه‌ندیان به گه‌شه‌كردنی ئابوری و پێداویستییه‌كانی بازاڕی كاره‌وه. (لێره‌وه وه‌زاره‌تمان زانكۆی utm مالیزی و زانكۆی قه‌یوان). سێهه‌م: ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتیه له فراوانكردنی ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕه‌سخاندنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه به‌شێكی گرنگه له‌پڕۆژه فراوانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی خوێندنی باڵا‌و دانه‌بڕان له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. داوای له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان كرا كوردستان بكه‌نه گۆڕه‌پانی كاری نوێی ئاینده‌یان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا د.یوسف گۆران باسی له پشتیوانیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وی زانستی بۆ خوێندنی تایبه‌ت كرد‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌میشه پشتیوانی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی نیشتیمانییه له كه‌رتی خوێندنی باڵا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه نابێت كردنه‌وه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌كان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی و پاره په‌یداكردن بێت، به‌ڵكو ده‌بێت زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان به‌شداربن له گۆڕانكاری و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی له‌كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌روه‌ك ده‌بێت كواڵیتی خوێندن و فێركردن و توێژینه‌وه له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ئاستی ستاندارده جیهانیه‌كان بێت و بتوانن پێشه‌نگبن له‌ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین ده‌رفه‌تی فێربون بۆ ڕۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان كرد كوردستان بكه‌نه گۆڕه‌پانی كاری نوێی ئاینده‌یان. وه‌زاره‌ت نه‌خشه ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی زانكۆكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داده‌ڕێژێ هه‌ر له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانی هه‌یه كه له‌م مانگه‌وه به‌هاوكاری كۆمه‌ڵیك دامه‌زراوه‌ی جیهانی نه‌خشه ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی زانكۆكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابڕ‌ێژین، به‌جۆرێك ئومێد ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا هیچ زانكۆیه‌ك نه‌مێنێ كه له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستنه‌هێنابێت. ده‌بێ زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌شێكی داهاته‌كانیان بۆ گه‌شه‌پێدانی زانكۆكانیان ته‌رخانبكه‌ن د.یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه زۆر گرنگه زانكۆ تایبه‌ته‌كان ساڵانه به‌شێكی به‌رچاو له‌داهاته‌كانیان بۆ گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنه ژێرخان و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌ت گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی كامپه‌س و ژینگه‌ی خوێندن و ژێرخان و پێداویستی تاقیگه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاست به‌رزه‌كان و وه‌به‌رهێنان وله‌دڵنیایی جۆری و تواناكانی مامۆستایان و سه‌ركرده ئه‌كادیمییه‌مان. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لقی زانكۆكه له‌ڕووی كواڵیتی و متمانه‌ی نوێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ده‌قاوده‌ق هاوشێوه‌ی لقی سه‌ره‌كی زانكۆكه بێ. سه‌باره‌ت به زانكۆی ئۆستراڤا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ئێمه چاوه‌ڕوانین لقی زانكۆی ئۆستراڤا له‌شاری هه‌ولێر به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رو ڕه‌سه‌ن له په‌ره‌پێدانی كه‌لتورو ئه‌زوموونی خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان بكات، چاوه‌ڕوانین ئه‌م زانكۆیه له‌ڕووی كواڵیتی و متمانه‌ی نوێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ده‌قاوده‌ق هاوشێوه‌ی لقی سه‌ره‌كی ئه‌م زانكۆیه بێت و وه‌به‌رهێنان و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكاته ئه‌ولویه‌تی كاره‌كانی. وتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كاندا به‌وردی ڕه‌چاوی پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار‌و گه‌شكردنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ڕونیشیكرده‌وه كه به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان، لقی زانكۆی ئۆستراڤا له‌شاری هه‌ولێر هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕووپێوی كارامه‌ییه‌كان له‌بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوازێكی زانستی و به پشتبه‌ستن به‌داتاو میتۆدی زانستی نوێ پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار شیبكه‌بنه‌وه‌و دواتریش ئه‌نجامه كانی له كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان و داڕشتنی ناوه‌رۆكی پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا ڕه‌نگبداته‌وه، ده‌رچوانیش بتوان له بازاڕی كاری ناوخۆیی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ئاسانی كاریان ده‌ستبكه‌وێت. له كۆتایشدا، هیوای خواست لقی ئه‌م زانكۆیه جگه له‌سوود وه‌رگرتن له‌توانا مرۆیی نیشتیمانییه‌كان، هه‌وڵبدات مامۆستا‌و سه‌ركرده‌ی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێنێت و ده‌رفه‌ت بداته به‌شێك له مامۆستایانی لقی سه‌ره‌كی زانكۆكه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و له‌سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌دا به‌شداربن. هه‌ر له مه‌راسیمیكردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌دا، سه‌رباری پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێكی دیكه، به‌ئامێری داتاشۆ كورته ڤیدیۆیه‌ك له‌باره‌ی مێژوی دامه‌زراندنی زانكۆی ئۆستراڤای دایك و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردن و پێكهاته‌كه‌ی نمایشكرا. زانكۆی (ئۆستراڤا) یه‌كێكه له زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان و نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له وڵاتی چیكه‌و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی جیهانه، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌ندازیاری، هه‌ربۆیه دوای تێپه‌ڕبون به پڕۆسه‌ی دڵنیای جۆری و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا. كردنه‌وه‌ی لقێكی ئه‌و زانكۆیه له كوردستان ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ بواری خوێندنی باڵا له كوردستان، چونكه بۆ یه‌كه‌مینجاره كه زانكۆیه‌ك خاوه‌ن ئه‌و ڕانكینگه به‌رزه بێ له ئاستی جیهان لقێكیان له كوردستان بكه‌نه‌وه. به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه، ژماره‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له كوردستان بوه (١٦) زانكۆ. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure