بڕیاره رۆژی 27/5/2018 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان (تاقیكرنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9 و تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی پۆلی 12) ده‌ستپێبكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه: له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 1242 هۆڵ دابینكراوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌مشێوه‌یه: 609 هۆڵ بۆ پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی، 8 هۆڵ بۆ خوێندنی ئیسلامی، 402 هۆڵ بۆ پۆلی 12ی زانستی، 191 هۆڵ بۆ پۆلی 12ی وێژه‌یی، 32 هۆڵ بۆ پۆلی 12ی پیشه‌یی. وتیشی: 32875 خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها 36849 خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 ده‌كه‌ن (24285 خوێندكاری به‌شی زانستی، 10764 خوێندكاری به‌شی وێژه‌یی، 1800 خوێندكاری ئاماده‌یی پیشه‌یی). وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی، هه‌روه‌ها ئامێری فێنككه‌ره‌وه بۆ هۆڵه‌كان دابینكراوه، له‌گه‌ڵ ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تۆڕی مۆبایل، هه‌روه‌ها له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بڕێت. خاك - راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure