چاودیری نرخ و كوالێتی خۆراك زیاد ده‌كرێت بۆ هاوسه‌نگ ڕاگرتنی به‌روبومی هاورده‌و ڕێگریكردن له زیاد نه‌بوونی نرخ، جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ڕێوشوێنه‌كانی ڕێگریكردن له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌گیرێته به‌ر. له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی نرخ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كه خواست له‌م مانگه‌دا زۆره له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان به‌تایبه‌ت مریشك، بریاردرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ به‌رزنه‌بێته‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆ بدرێت تا له بازاره‌كاندا ساغببێته‌وه. له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی را‌گرتن له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ‌و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاوولاَتیان، لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو دراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی له مانگی حوزه‌یران هاورده ده‌كرێن بریتییه له 800 تۆن ماسی، 1000 تۆن مریشكی به‌ستوو به‌پێی پشكنینی ته‌ندروستی و 500 تۆن گۆشتی سورو 510 تۆن هێلكه‌ی خواردن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure