26/5/2018 12:45 PM

خوێندنی باڵا كاتی پێدانی چەكی دەرچوانی تواناسازی راگەیاند

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی 652 هەزارو 858 دۆلار، وەك لیستی (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی تواناسازی، كە تیایدا (5٤) دەرچوی تواناسازی لێی سودمەند دەبن، لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا كاتی دابەشكردنی چەكەكان دیاریدەكات.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكی بۆ خاك نێردراوە، رایگەیاندووه: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی د.یوسف گۆران وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكان بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خویندنیان بە سەركەوتوی تەواو كردەوە و، پاكتاوی داراییان ئەنجامداوەو پارەیان لەلای حكومەت ماوە، پێشوتر لیژنەی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدابوو بە خەرجكردنی بڕی (652858$) بۆ لیستی (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بەگروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی كە بەسەركەتوی خوێندنیان تەواو كردوە. بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەك لە(بانكی كوردستان) خەرجكردنی ئەم بڕە پارەیە دواكەوت، لە ئێستاشدا وەزارەتەكەمان كاتی دابەشكردنی چەكەكان رادەگەیەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاندووه: سەرجەم ئەو دەرچوانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگاداردەكەینەوە،‌ كه ‌ناویان لە (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی هاوپێچدا هاتوە و، ژمارەیان (54) دەرچوە، لەڕێكەوتی (27/5/٢٠١٨) تا (١٣/٦/٢٠١٨) سەردانی وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پێدانی مافە داراییەكان بەپێی ئەم خشتەو تێبینیانەی خوارەوە.

تێبینیەكان:

-ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتوە پێویسته خۆی سەردانی ژوری ژمارە (٨٧) لەدیوانی وەزارەت بكات بۆ وەرگرتنی چەكی سەرفكردنی شایستە داراییەكان.

- پاسپۆرتی ڕەسەن و كۆپیەكی ڕەنگاو ڕەنگی لاپەڕەی یەكەم لەگەڵ خۆی بهێنێت.

- بەهیچ شێوەیەك چەكی پارە نادرێت بە بریكاری كاندید.

-  هەر ئەو ڕۆژەی كاندید چەكی پارە وەردەگرێت هەمان ڕۆژ‌ دەتوانێت سەردانی بانكی كوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرامبەر هۆتێل چوار چرا لەشاری هەولێر بكات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكەی بەشێوەی كاش.

-هەر ڕۆژێك بكەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژی دواتر سەرەڕای چەكی ئەو رۆژە، چەكی رۆژە پشوەكەش دابەشدەكرێت.

- كاندید بەر لەوەرگرتنی چەكی پارە بەڵێننامەی یاسایی لە بەڕێوەبەراسەتی یاسایی وەزارەتەكەمان لێ وەردەگیرێت.

- كاندید پێویستە نوسراوی پشتگیری بەڕێكەوتی نوێ لەشوێنی كارەكەی بهێنێت كە بەردەوامە لە خزمەتكردن و هیچ مۆڵەتێكی وەرنەگرتووە.

- دەرچوی بەرنامەی تواناسازی پێویستە بەپێی زنجیرەكەی و لەو ڕێكەوتەی بۆی دیاری كراوە سەردانی وەزارەت بكات بۆ وەرگرتنی چەكی پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:

-   لەڕێكەوتی (27/5/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (1) تاكو (2) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

-  لەڕێكەوتی (28/5/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (3) تاكو (5) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

-  لەڕێكەوتی (٢٩/5/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٦) تاكو (٩) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (٣٠/5/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (١٠) تاكو (١٤) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (٣١/5/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (١٥) تاكو (٢٠) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (3/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (21) تاكو (24) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لە ڕێكەوتی (٤/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٢٥) تاكو (٣٠) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (٥/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٣1) تاكو (36) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (٦/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٣٧) تاكو (٤٠) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (٧/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٤١) تاكو (٤٢) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (١٠/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٤٣) تاكو (٤٨) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (11/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (٤9) تاكو (50) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

-   لەڕێكەوتی (12/6/٢٠١٨) لە زنجیرەی  (51) تاكو (53) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

- لەڕێكەوتی (١٣/6/٢٠١٨) كاندیدی ژمارە (54) سەردانی ژوری (87) لە وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

خاك
‌ 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved