به مه‌به‌ستی رێگریكردن له فرۆشتنی كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان بۆ بازار‌و شوێنه گشتیه‌كان زیاتر بووه‌و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانیشیان پێكهێناوه. لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا سه‌ردان و پشكنین بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان له به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری حكومه‌ت زیادی كردووه، توانیومانه تا راده‌یه‌كی زۆرباش كۆنترۆڵی بازار بكه‌ین، له‌هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی كرابێت راسته‌وخۆ لیژنه‌كان روبه‌روی یاسایان كردونه‌ته‌وه. وتیشی؛ له‌به‌ر پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به مانگی ره‌مه‌زان پێكهێناوه كه رێگری له فرۆشتنی خواردنه‌وه مه‌ستیه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كات، راشيگه‌یاند؛ له چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه گرتووه. گرنگی زیاتر به لایه‌نی ته‌ندروستی ده‌درێت چاودێریكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وانه‌یان له مانگی ره‌مه‌زاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه نوێنه‌ره‌كانی ته‌ندروستی به‌پێی پسپۆڕیان پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كان ده‌كه‌ن به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتی؛ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هاووڵاتیان و رۆژوه‌وان ئاره‌زوی خواردنی خۆش و سفره‌ی به‌ربانگی رازاوه ده‌كات، بۆیه له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه لیژنه‌كان به‌دواداچوون و پشكنیه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه چڕكردۆته‌وه له مانگی ره‌مه‌زاندا خواستی زیاتری له‌سه‌ره. رونیشیكرده‌وه؛ پێویسته دوكاندارو بازرگانه‌كان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن شێوازی دروستكردن و عه‌مباركردنیان به‌پێی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی بێت بۆ ئه‌وه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان بێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هه‌ر دوكان و بازرگان و شوێنێك پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت به شێوه‌یه‌ك روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه جارێكی‌تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌و خواردنانه پێویسته لایه‌نی ته‌ندروستی پارێزراوبێت. چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵا‌و شمه‌كه‌كان ده‌كرێت یه‌كێكی تر له ئه‌ركی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵا‌و شمه‌كه‌كانه، به‌شێك له بازرگان و دوكانداره‌كان مانگی ره‌مه‌زان به ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گرانكردنی نرخه‌كانیان ده‌زانن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی رێگری له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ ده‌كات. دیار جه‌مال نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند؛ نرخی مانگه‌كانی (1،2،3،4) كراوه به بنه‌مای دیاریكردنی نرخ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، نرخه‌كانی هه‌ریه‌ك له خوارده‌مه‌نیه‌كان وشكه‌و گۆشت و چه‌ره‌سات و شیرینی و كاڵا‌و شمه‌كه‌كانی تر له‌و مانگانه‌ی پێشوودا چۆن بووه، پێویسته له مانگی ره‌مه‌زانیشدا هه‌مان نرخی بێت. وتیشی؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ نرخی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌كه‌ن هه‌ر دوكان و فرۆشیارێك مانگی ره‌مه‌زان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و شمه‌كه‌كانی به‌كاربهێنێت له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. راشیگه‌یاند؛ هه‌ر دوكان و بازرگانێك زانیاری سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كان بگۆڕێت، ده‌ستكاری لیبڵه‌كانیان بكات و ناوی كاڵایه‌ك بگۆڕێت بۆ كاڵایه‌كی تری به‌ناوبانگ، فێڵی بازرگانیه‌و له دادگا په‌ڕاوی یاسایی بۆ ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامێتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure