شاری لیدن لە وڵاتی هۆڵندا یەکێکە لە شارە ناوازەو سەرنجڕاکێشەکان، بەوەی بەشێکی زۆر لە دیواری بیناو باڵەخانەکانی بە شیعر و قەسیدە نەخشێندراوە. لەسەر دیوارەکان بە کاری دەستی قەسیدەکانی ( ڕامبۆ، شکسپیر، وب ییتس، دیلان توماس و دیریك کوت) چەندین نوسەری هۆڵندی بە زمانی ئینگلزی و هۆڵندی و بەشێکیشیان بە زمانە جیاجیاکانی تر نوسراون . ئەو کارەش لە ساڵی ١٩٩٢ لەو شارە دەستی پێکردووە ، لە ئێستا بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا جیاجیا کان هەوڵی بەردەوامی کارەکە دەدەن بە نوسینەوەی بەرهەمە ئەدەبیەکان لەسەر دیوارەکانی شارەکە خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure