تیمێكی 24 كه‌سیی له‌زانایانی نێوده‌وڵه‌تیی پلانێكیان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ دروستكردنی (كه‌شتی نوح)ی مۆدیرن، ئه‌وه‌ش شۆرشێك ده‌بێت له بواری تێگه‌یشتن له په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ. ئه‌و زانایانه له‌ئێستاوه تا (10) ساڵی داهاتوو سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و هه‌مباركردنی جفره‌ی بۆماوه‌یی (1.5) ملیۆن ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و كه‌ڕووی ناسراو ده‌بن و ده‌توانن هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ش به‌كار بهێنن كه تا ئێستا به ده‌ست هاتوون بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌كان‌و چۆنییه‌تی باشتركردنی ژینگه‌ی مرۆڤ. ئه‌و پرۆژه‌یه كه به(BioGenome)ناسراوه له‌لایه‌ن زانایانی په‌یمانگای (Smithsonian)ه‌وه له واشنتۆن به‌ڕێوه ده‌برێت و خه‌رجییه‌كه‌ی (4.7) ملیار دۆلاره و به پرۆژه‌یه‌ك وه‌سف ده‌كرێت كه ده‌گمه‌نه له مێژووی بیۆلۆژیای هاوچه‌رخدا. زانایان له‌و بڕوایه‌دا دانانی فه‌رهه‌نگۆك بۆ(DNA)ی هه‌موو جۆره زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی ڕه‌نگه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زینده‌یی بۆ داهێنانه‌كان له بواری پزیشكیی و كشتوكاڵدا، تا ئێستاش نزیكه‌ی(2%)ی زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌ویی له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه (جۆن كریس) له په‌یمانگای (Smithsonian) وتی» كتێبخانه‌یه‌كی ته‌واوی ژیان دروست ده‌كه‌ین، ده‌توانین تاقیبكه‌ینه‌وه و هه‌ركاتێك و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ویستمان تێیدا قوڵ ببینه‌وه، ده‌توانین به‌كاریبهێنین بۆ باشتر كردنی ژینگه‌كه‌مان و خۆشمان، ده‌توانین شۆڕشێك به‌رپا بكه‌ین له بواری تێگه‌یشتنمان سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ژیان. پێشتر له‌ساڵی 1988ه‌وه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌كانی زنجیره‌ی بۆماوه‌یی مرۆڤ كرا و ماوه‌ی 15 ساڵی خایاند و له 2003 دا وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌ی جینیۆمی مرۆیی كۆتایی هات، ئه‌و پرۆژه‌یه نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری تێچوو. ئه‌و پرۆژه‌یه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ پزیشكی مرۆیی، پسپۆڕانیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه سوودێكی دارایی ده‌بێت بۆ ئابووریی ئه‌مریكا كه به دوو تریلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زانایانی پرۆژه‌ی(BioGenome) ده‌ڵێن» ڕه‌نگه ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌لی زیاتر بڕه‌خسێنێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆژه‌كه له دوای ته‌واو بوونی یه‌ك ملیار گێگابایتی بووێت له پانتایی خه‌زنكردنی دیجیتاڵیی». زانایانان ده‌ڵێن» زیاتر بوونی تێگه‌یشتنمان بۆ هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆژیی زه‌وی و پاراستنی سامانه‌كانی، یه‌كێكه له گرنگترین ئاڵنگارییه زانستیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌زاره‌ی نوێ». هه‌روه‌ها ده‌شڵێن» ئه‌نجامه‌كان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوانی پرسه سه‌ره‌كییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تیی ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆژیی و پاراستنی جۆره‌كان و سیستمه ژینگه‌ییه‌كانی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوندان، هه‌روه‌ها پاراستنی خزمه‌تگوزارییه ژینگه‌ییه‌كان و سه‌قامگیركردنیان». تا ئێستا نزیكه‌ی (15)ملیۆن جۆری زینده‌وه‌ر هه‌ن كه نایانناسین، زۆربه‌یان زینده‌وه‌ری تاك و هه‌ندێك جۆری مێروون كه له‌ئۆقیانوسه‌كاندا ده‌ژین، هه‌روه‌ها تێكڕای قڕبوونی زینده‌وه‌ره‌كان هه‌زار جار به‌رزتره له‌و كاته‌ی كه هیچ مرۆڤێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و پرۆژه‌یه به گرنگ و پێویست بزانرێت. زانایان ڕوونیان كرده‌وه، له‌جیناتی زینده‌وه‌ره ناسراو و نه‌ناسراوه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌ویدا چه‌ندین نهێنیی بیۆلۆژیی هه‌یه كه قابیلی وێناكردن نین. یه‌كێك له زاناكانیش به ناوی (هاریس لوین) له زانكۆی كالیفۆرنیا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت»زانایان له‌و بڕوایه‌دان له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا نزیكه‌ی نیوه‌ی جۆره‌كان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نامێنن له ناو ده‌چن، هه‌روه‌ها پێشبینیی ده‌ره‌نجامی نادیاریش بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، كه كاره‌ساتبارانه‌یه». زانایان ئێستا سه‌رقاڵی كاركردنن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه گرنگه‌كان وه‌ك مۆزه‌خانه‌كانی مێژووی سروشت و باخچه‌كانی ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵان و پێشانگا مه‌زنه‌كانی زینده‌وه‌رانی ئاویی، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی زینده‌وه‌رانی جۆر به‌جۆر. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure