4/6/2018 11:11 AM

پەروەردە رێكارەكانی كردنەوەی خولی هاوینە رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكارەكانی كردنەوەی خولەكانی بەهێزكردن لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان رادەگەیەنێت.

لە نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، تیایدا رێبەرو رێكارەكانی كردنەوەی خولەكانی بەهێزكردنی لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان راگەیاندراوە.

هه‌روه‌ها تێیدا هاتووە: بەشداربوونی خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیی بۆ هەر بابەتێك بەرامبەر هەر بڕە پارەیەك بە مەرجێك لە 40 هەزار دینار زیاتر نەبێت بۆ قۆناغی بنەڕەتیش لە 30 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: رێژەی دابەشكردنی داهاتی ئەو خولانە پێویستە بە شێوەیەكی رێكخراو بێت بە جۆرێك 80% بۆ مامۆستاو 4% بۆ سەرپەرشتیارو 1% بۆ لیژنەی (ب.پ.قەزا)ی خولەكان و 5% بۆ نۆژەنكردنەوەو كڕێنی پێداویستیيەكان بێت.

دەقی نوسراوەكە...





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved