به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌رو تابلێت و مۆباێله زیره‌كه‌كانه‌وه بووه‌ته یه‌كێك له پێداویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانی به‌تایبه‌ت دوای دۆزینه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ترسناك و به‌شێك له پزیشكه‌كان به حاڵه‌تی ئالوده‌بوونی پێناسه ده‌كه‌ن كه زیانه‌كانی نزیكن له ئالوده‌بوون به ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان. له‌مباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ژاژڵه‌یی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ڕووی پزیشكییه‌وه نیشانه‌كانی ئالوده‌بوونی ئینته‌رنێت و زیانه‌كانی به سایتی خاك راگه‌یاند: باوترین نیشانه ترسناكه‌كانی ئالوده‌بوون به ئینته‌رنێت ئه‌مانه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان زیانی ته‌ندروستی به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك: 1- بوونی ئاره‌زوویه‌كی زۆری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستبكات به‌كاربهێنرێت. 2- دووركه‌وتنه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان بۆ سه‌یركردنی ئینته‌رنێت به‌بێ بوونی كارێكی گرنگ پێی. 3- دانیشتن به‌دیار ئینته‌رنێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌بێ سوود وه‌رگرتن له زانیارییه هه‌مه‌جۆره‌كانی ناوی، له‌گه‌ڵ گرنگی نه‌دان به كات. 4- هه‌ستكردن به نائومێدی و دڵته‌نگی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌سه‌ر یه‌ك ئینته‌رنێت بهكارتنههێنا. 5- دابه‌زینی ئاستی خوێندكار له خوێندن و ئاست و ئاره‌زووی كاركردن له‌بواری كار‌و فه‌رمانگه، ته‌نانه‌ت له به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و ئیشی ناوماڵ. 6- دانپێنان به‌وه‌ی كه ئینته‌رنێت بریتییه له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای حه‌قیقی و واقیعی ئه‌و مرۆڤه. 7- هه‌ستكردن به دڵخۆشی، گرنگی به‌خۆت، كاریگه‌ریت، مه‌شغوڵ بوون ته‌نها له‌سه‌ر خه‌تی ئینته‌رنێتیت. 8- نه‌مانی خواستی چوونه ده‌ره‌وه‌و به‌شداریكردن له‌و چالاكیانه‌ی جاران حه‌زت لێ‌بوو وه‌ك وه‌رزش و سه‌یران و چوون بۆ سینه‌ماو بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. 9- گرنگیدان به‌بوونی خه‌تی ئینته‌رنێت پێش هه‌موو شتێك، بۆ نموونه له‌كاتی میوانی‌دا زوو پرسیاری جۆری هێڵی ئینته‌رنێت و كۆده‌كه‌ی بكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure