به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، دایكان ده‌توانن به‌م رێگایانه شیردانی سروشتی خۆیان زیادبكه‌ن له‌كاتێكدا كه هه‌ستیان كرد شیره‌كه‌یان به‌شی گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌یان ناكات. 1- دایكان ده‌بێت له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه خۆیان ئاسووده بكه‌ن، چونكه خه‌مۆكی و دوودڵی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شیری دایك. 2- ده‌بێت زووزوو شیر بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت چونكه كاتێك منداڵ سنگی دایكی ده‌مژێت ده‌بێته هۆی ده‌ردانی دوو هۆڕمۆن، یه‌كێكیان ده‌بێته هۆی زیادكردنی دروستكردنی شیر، ئه‌وه‌ی تریان ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌ردانی شیر. 3- ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر شیرپێدانێكدا منداڵه‌كه له‌هه‌ردوو لای سنگت شیر بخوات، ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد له‌توانایدایه ته‌نها یه‌ك لا به‌تاڵ بكاته‌وه‌و دواتر هیلاك ده‌بێت و ناتوانێت ئه‌وه‌ی تریان بخوات، ده‌بێت كه هه‌ستتكرد شیر خواردنی هێواشبوهتهوه بیبه‌یته لاكه‌ی تر. 4- ده‌توانیت ماساج بۆ سنگت بكه‌یت له‌كاتی شیرپێداندا بۆ ئه‌وه‌ی شیره باشه‌كه بێته ده‌ره‌وه‌و زۆرترین بڕی شیریش بێت. 5- ده‌بێت رێگه‌ی شیرپێدانهكهو باشبێت، نابێت مهمهوشكهو شیری قوتوو به‌كاربهێنیت. 6- زیادكردنی هه‌ندێك جۆری خواردن له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه شیری دایك زیاد ده‌كات وه‌ك (سپێناخ، برنج، گێزه‌ر، ماسی سه‌له‌موون، پرته‌قاڵ). 7- دایكان ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن بڕێكی باش شله‌مه‌نی و ئاو بخۆنه‌وه به‌ڵام نابێت فشار له‌خۆی بكات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure