18/6/2018 10:36 AM

عیراق.. چاندنی 8 جۆر به‌روبووم قه‌ده‌غه‌كرا

به‌هۆی گیرانه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ چاندنی هه‌شت جۆر به‌روبووم قه‌ده‌غه‌كرا.

مه‌هدی سه‌مه‌د بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانی چاندنی كشتوكاڵی وه‌رزی هاوینی راگه‌یاندو راده‌ستی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كرد، به‌ڵام به‌هۆی گیرانه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ پلانه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

وتیشی: به‌وهۆیه‌وه‌ چاندنی به‌روبوومه‌كانی برنج و كونجی و لۆكه‌و گه‌نمه‌شامی سپی و زه‌ردو ماش و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و دفن (كه‌ جۆرێكه‌ له‌ ئاڵف) قه‌ده‌غه‌كرا.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved