25/6/2018 09:16 AM

دوورگە تۆقێنەرەكەی مەكسیك ببینە

دوورگەی بووكەڵە تۆقێنەرەكەی مەكسیك ببینە

دورگە تۆقێنەرەكەی مەكسیك كە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر بوكەڵەی لێیە بە (La Isla De Las Muñecas)  ناسراوە، وا باسدەكرێت ئەم بوكەڵانە بەشەوان زیندووببنەوە گوایە رۆحیانەتی كچێكی خنكاو هەیە... ئایا ئەمە راستە ؟ یان تەنها لە فیلمەكاندا هەیە.. بەڵام ئەمە ژیانی راستییە..

چیرۆكەكە لێرەوە دەستپێدەكات..

(دۆن جولین سانتانا) پیاوێكە لە ساڵی 1950 خێزانەكەی بەجێدەهێڵێت و ڕوودەكاتە ئەو دوورگەیەو بەتەنیا درێژە بە ژیانی دەدات، ڕۆژێك تەرمی كچێكی گەنج دەدۆزێتەوە كە لەناو جۆگەی ئاوەكەدا خنكابوو و ڕۆحە ئەشكەنجە دراوەكەشی دورگەكەی بەجێنەهێشتبوو.

سانتانا بوكەڵەی كچە گەنجەكە بە دارەكانی دوورگەكە هەڵدەواسێت و ڕۆژانەش بەردەوام دەبێت لە داپۆشینی دوورگەكە بە بوكەڵە گوایە ڕۆحی كچەكە چۆتە ناو بوكەڵەكانەوە، بۆیە پەيوەندییەكی باشی لەگەڵ بوكەڵەكاندا هەبووەو توانیویەتی دەستكارییان بكات بەڵام هەرگیز بوكەڵەكانی پاكنەكردۆتەوەو چاكیشی نەكردوون بۆیە بوكەڵەكان شێوەیەكی ناڕێكیان هەبووە لە كەشێكی ترسناكدا.

دوای 5 ساڵ ژیانی لەو دوورگەیە، سانتانا بە هۆكارێكی نادیار لەسەر هەمان شوێنی تەرمی كچەكەی تیا دۆزرابۆوە خنكێنرا. بۆیە ئەو دوورگەیە بە دوورگەی بوكەڵە تۆقێنەرەكە دەناسرێت و زۆر كەسیش ناوێرێت سەردانی دوورگەكە بكات.


خاك - ئاژانسه‌كان

















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved