د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: له‌پێناو تێكه‌ڵبوون و سوود وه‌رگرتن له سیستمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن و زووتر ده‌ستكردن به ده‌وام، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌ك، وه‌ك پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدابوو، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتن تا (70%) بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م له پۆلی دوانزه ده‌بێت. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت هات. خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ ده‌وامیان زووتر ده‌ستپێده‌كات له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیيه‌وه باسی له گۆڕانكاری له سیستمی وه‌رگرتن كرد‌و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زووترین كاتدا ده‌ست به خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه تا سه‌ره‌تای مانگی سیپته‌مبه‌ر ناوی خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی (زانكۆلاین) بڵاوبكرێته‌وه. وتیشی: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خۆي‌دا كارئاسنیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، به‌وهۆیه‌شه‌وه زانكۆكان ده‌توانن زووتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن؟ د.یوسف ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین هاوشێوه‌ی وڵاتانی دونیا ساڵی داهاتوو ته‌نها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌وامی خوێندكارانه له زانكۆكان. ساڵنامه‌ی خوێندن له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له دیوانی وه‌زاره‌ت سمینارێكی ده‌رباره‌ی ساڵنامه‌ی زانكۆ پێشكه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: له ئاماده‌كردنی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك زانكۆكان كرد. وتیشی: به هه‌مووان هه‌وڵمانداوه ئه‌م ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی و ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمیان ئاماده‌كرد. وتیشی: له ساڵنامه‌كه‌دا بریتیيه له ماوه‌یه‌ی كه خوێندكار په‌یوه‌ندی به زانكۆ ده‌كات تا كۆتایی ساڵ،. ڕوونیشكرده‌وه له ئاماده‌كردنی ساڵنامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه سه‌ر سیستمی سیمیسته‌ر، چونكه زۆرینه‌ی زۆری زانكۆكانی جیهان ئه‌و سیستمه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. د.محمد حسین وتی: ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه باسكردنه له ماوه‌ی خوێندن له زانكۆكان، چونكه یه‌كخستنی ماوه‌ی خوێندن له زانكۆكان ئه‌سته‌مه، بۆیه گرنگه ئێمه له كوردستان له مانگی سیپته‌مبه‌ر ده‌ست به خوێندن بكرێت و له مانگی ته‌مموز كۆتایی به پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكان بێ. هه‌ر له‌میانه‌ی سمیناره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری ورده‌كارییه‌كانی ساڵنامه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به هه‌فته‌كانی خوێندن و ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ڕۆژه‌كانی پشوو و بۆنه نیشتیمانیه‌كان و بۆنه تایبه‌تیه‌كانیشی د‌یاریكردبوو. دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی سمیناره‌كه‌ی، ساڵنامه‌كه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا ئه‌و ساڵنامه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ك زانكۆكانیش سه‌رپشكران ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بوو ئه‌مساڵ بتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌توانێت جێبه‌جێیی بكات، له‌هه‌مانكاتدا كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریشدا هه‌ر خوێندكارێك پابه‌ند نه‌بووه به ڕۆژه‌كانی ده‌وام و پشوو و ڕێژه‌ی (10%) نه‌هاتنی تێپه‌ڕاند ده‌بێت ئه‌و ساڵه به كه‌وتوو بۆی هه‌ژمار بكرێت. ماوه‌ی خوێندنی باڵا درێژناكرێته‌وه له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داوایه‌كی خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆر ڕه‌تكرایه‌وه، كه داوایان كردبوو بۆ جاری چواره‌م ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان بۆ درێژبكرێته‌وه، هه‌روه‌ك بڕیاریشدرا ڕێشوێنی پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و خوێندكارانه‌ش بگیرێته‌به‌ر كه خوێندكاره‌كانی له خوێندنی باڵا داوای درێژكردنه‌وه ده‌كه‌ن بۆ جاری سێیه‌م و چواره‌م داوای درێژكردنه‌وه ده‌كه‌ن. بڕیاره كارگێڕی و داراییه‌كان له‌بواری كاروباری كارگێری و داراییشدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای تاووێكردنی چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێك، له‌سه‌ر داوای زانكۆكان چه‌ند بڕیارێك درا، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌سه‌ر داوای زانكۆی كۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌كاتی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌دا بڕوانامه‌ی باڵایان به‌ده‌ستهێناوه، نوسراوێك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چونكه زۆرینه‌یان میلاكی زانكۆن و پێویستیان به پسپۆڕییه‌كانیانه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاری ئه‌وه‌شدرا كرێی وانه‌بێژی هه‌ر سه‌عاتێكی وانه‌وتنه‌وه به دوو سه‌عات بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه وانه‌بێژن له سێنته‌ره‌كانی زمان هه‌ژماربكرێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تدا دێت بۆ بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی. له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر داوای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاردرا به گۆڕینی ناوی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر بۆ كۆلێژی ئاداب، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داوایه‌كی زانكۆی ڕاپه‌رین ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بكات، كه تایبه‌ت به كاركردن به ڕێنمایی ژماره (7) بۆ شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ. بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به خوێندكاران له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به كاروباری خوێندكاران چه‌ند بابه‌تێك تاووتوێكرا، له‌وانه گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكان و بابه‌تی وانه‌كانی سه‌رباركردن و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كان و یه‌كه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه داوایه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شی په‌سه‌ند كرد كه تایبه‌تبوو به به‌خشینی وانه‌ی زمانی سریانی هاوشێوه‌ی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ پۆلی 12ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 بۆ كۆمه‌ڵه‌ی زانستی. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure