7/7/2018 09:41 AM

چۆن ده‌زانیت فیول په‌مپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه‌؟

فیول په‌مپ ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ به‌نزین له‌ تانكیه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ناو بزوێنه‌ر، له‌كاتی وه‌ستان یان بێهێزبوونیدا، به‌نزین ناچێت بۆ بزوێنه‌ر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئۆتۆمبێل ئیش نه‌كات.

نیشانه‌كانی سوتانی فیول په‌مپ...
1- له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل به‌ شێوه‌ی كتوپڕ
2- كارنه‌كردنی بزوێنه‌ر له‌كاتی سولف لێداندا
3- له‌كاتی لاوازبونی فیول په‌مپدا، به‌نزین ده‌نێرێت بۆ ناو بزوێنه‌ر، به‌ڵام بڕێكی كه‌متر‌و هێواشتر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئۆتۆمبێله‌كه‌ نه‌توانێت به‌ خێرایی پێویست بڕوات.

دیارترین نیشانه‌كانی لاوازبوونی فیول په‌مپ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی ڕۆیشتندا بزوێنه‌ر توشی له‌رزه‌ ده‌بێت یان ئۆتۆمبێل ناتوانێت به‌ خێرایی پێویست بڕوات، هاوكات له‌كاتی سولف لێداندا به‌ چه‌ند جارێك یان به‌ دره‌نگ بزوێنه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ئیش.

له‌ هه‌موو ئه‌وكاتانه‌دا پێویسته‌ فیول په‌مپه‌كه‌ به‌باشی چاكبكرێته‌وه‌، یان بگۆڕدرێت.


خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved