بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌مساڵدا به‌شی په‌رستاری له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت. به‌پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی ژماره (2901) كه له به‌رواری (2018/7/10) ده‌رچووه، تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌شی په‌رستاری له‌مساڵدا خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت. به‌شی په‌رستاری له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) جگه له خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی خوێندكاری ناوخۆش وه‌رده‌گرێت. خاك - راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure