23/7/2018 09:27 AM

دابەشكردنی كتێبی نوێ‌ بەسەر پەروەردەكاندا دەستیپێكرد

رۆژی 22-7-2018 لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، پرۆسەی دابەشكردنی كتێبی نوێ‌ بۆ وەرزی خوێندنی (2018-2019) دەستیپێكرد.

نوعمان عوسمان مەحمود بەڕێوەبەری گەنجینەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووه: بەپێی ئەو ئامارەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەدەیان كردووە، شەش ملیۆن كتێبی نوێ‌ بۆ پەروەردەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەكانی هەڵەبجەو گەرمیان و خوێندنی كوردی لە كەركوك دابینكراوە.

وتیشی: بۆ ئەمساڵی خوێندن (80% بۆ 100%)ی كتێبەكانی بەردەستی خوێندكاران نوێ‌ دەبن.

بڕیاریشە پێش دەسپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن كتێبی نوێی وانەكان بگاتە هەموو خوێندنگەكان.

خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved