یه‌كێك له جوانییه‌كانی سروشت و ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كان هه‌بوونی باخچه‌و گوڵی هه‌مه‌چه‌شنه. كه‌نار عوسمان، شاره‌زا له باخداریدا، به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: بۆ پاراستنی باخچه‌كه‌ت پێویسته ئاگاداری ئه‌م خاڵانه بیت: 1- لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵا زیادانه‌ی له‌بنی ڕووه‌كه‌كه‌وه دروستده‌بن، چونكه ڕێژه‌ی شێ كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 2- دانانی به‌رد له ده‌وروبه‌ری ڕووه‌كه‌كه ڕێگری له به‌فیڕۆچوونی ئاو ده‌گرێت له‌كاتی ئاوداندا ئاوه‌كه به باشی ده‌چێته بنی گوڵه‌كان. 3- باشترین كات بۆ ئاودان، به‌یانیان زوو یان ئێواران كاتێك تیشكی خۆر نیه. 4- هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گوڵانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئێره گونجاوه‌و به‌رگه‌ی سه‌رماو گه‌رما ده‌گرن. 5- دانانی گڵێكی گونجاو له خۆڵی باش و په‌یین. 6- له‌ناوبردنی ئه‌و نه‌خۆشی حه‌شه‌راتانه‌ی توشی گوڵ و گه‌ڵا ده‌بن به مادده‌ی گونجاو و ڕێگه‌ی زانستی. 7- هه‌ڵكێشانی گژوگیای زیاده چونكه خۆراكی گوڵه‌كان ده‌خۆن. 8- لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی وشك بوون بۆ ئه‌وه‌ی له جێگه‌یان گوڵی نوێ دروستببێته‌وه. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure