خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و چاو زۆرێك له خواردنه‌وه گازییه‌كان و جگه‌ره‌كێشان وا ده‌كه‌ن ددانه‌كان زه‌رد ببن، له‌به‌رئه‌وه گۆڤاری حه‌وا هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێكه‌ڵه ئاسانانه كاریگه‌رانه. كۆمه‌ڵێك پێكهاته هه‌ن له ماڵدا كه ده‌تانپارێزێت له زه‌ردبوونی ددانه‌كان: 1- شه‌ربه‌تی لیمۆو خوێ: به گرتنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆو زیادكردنی بڕێكی كه‌م له خوێ و به لێدانی له‌ناو ده‌م به به‌رده‌وامی. ددانه‌كانت سپی ده‌كاته‌وه. 2- توێكڵی لیمۆ یان پرته‌قاڵ: به هێنانی به ددانه‌كانت له ناوه‌وه. به‌سووده بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان. 3- كاربۆناتی سۆده‌و ئاو: پێكه‌وه تێكه‌ڵی بكه‌و له ده‌مت بیهێڵه‌ره‌وه. یارمه‌تی لابردنی په‌ڵه‌ی زه‌ردی سه‌ر ددانه‌كان و سپیكردنه‌وه‌یان ده‌دات. 4- هه‌نگوین: بیكه‌سه‌ر فڵچه‌ی ددانه‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌ویری ددانه‌كه تێكه‌ڵی بكه‌ین، بۆ ته‌ندروستی ددانه‌كان باشه‌و سپیشی ده‌كاته‌وه. 5- شۆردنی ددانه‌كان دوو هه‌فته جارێك به ئاوی ئۆكسجین: كه له هه‌موو شوێنێك ده‌ستده‌كه‌وێت و گران نییه، به‌ڵام نابێت زووزوو به‌كاربێت. چونكه زیانی ده‌بێت بۆ ددانه‌كان. 6- پونگه‌و خوێ: ئه‌مه‌ش به دانانی پونگه‌و خوێ له‌ناو قاپداو هاڕینی گه‌ڵاكان تاوه‌كو وه‌ك هه‌ویری لێبێت، بیخه‌ره ناو فڕن، تاوه‌كو ره‌ق ده‌بێت. وردی بكه تا وه‌كو تۆزی لێدێت. دوو هه‌فته جارێك ددانی پێبشۆ. چاره‌سه‌ره بۆ پوك و سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان. 7- نه‌عنا: گه‌ڵاكانی وردبكه‌و كه‌مێك رۆنی به‌سه‌ردا بكه‌و ددانه‌كانی پێ چه‌ور بكه. 8- گه‌ڵای غار: گه‌ڵاكان وشكبكه‌و بیهاڕه. له‌گه‌ڵ توێكڵی پرته‌قاڵ تێكه‌ڵی بكه. رۆژانه ددانه‌كانی پێ چه‌ور بكه. 9- رۆنی زه‌یتون: لۆكه‌یه‌ك بكه‌ره ناوی و ددانه‌كانی پێبشۆ، یان به فڵچه ددانه‌كانی پێبشۆ، پارێزگاری له پاكوخاوێنی ددانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ پاراستنی پوك و خوێنبه‌ربوونیان. خاك - س/ مجله حواء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure