كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه حه‌زده‌كه‌یت دووربكه‌ویته‌وه له ماڵه‌وه‌و حه‌زده‌كه‌یت له هه‌موو كه‌سانی چوارده‌ورت بۆ ماوه‌یه‌ك دووربیت و بێزاریت له ده‌وام و به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه، به‌پێی ئه‌م خاڵانه ده‌زانیت كه كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌شت بكه‌یت و گرنگی به باری ده‌روونی خۆت بده‌یت، تا هه‌ست به ئارامی بكه‌یت و ئاسووده بیت. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێن و ده‌ڵێن: كاتێك هه‌ست ده‌كه‌یت كه له ژیان بێزاریت و ده‌ته‌وێت له هه‌موو كه‌سێك دووربیت، مانای ئه‌وه‌یه كه مێشكت هیلاكه، له‌كاتێكدا هه‌ست به هیلاكی ده‌كه‌یت و تاقه‌تی هیچت نییه‌و هه‌ستده‌كه‌یت كه خۆشی له ژیاندا نه‌ماوه، هه‌روه‌ها نازانیت چۆن بڕیار له‌سه‌ر دواڕۆژت بده‌یت و هێزو توانات نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت، ئه‌وا پێویستت به ئه‌نجامدانی گه‌شتێكه. هه‌روه‌ها ێزیشكان ده‌ڵێن كه له‌وحاڵه‌ته‌دا ته‌نانه‌ت نا‌توانیت به قسه‌ی خۆش و كۆمیدی پێبكه‌نیت، حه‌ز به ته‌نهایی ده‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت له وڵات و شاره‌كه‌شت بێزار ده‌بیت، بۆیه پێویسته مرۆڤ به‌رده‌وام گرنگی به گه‌شتوگوزار بدات، به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری له ژیاندا، چونكه وڵات و شاری جیاواز‌و هه‌روه‌ها نوێكاری هێزو توانا به مێشكی مرۆڤ ده‌به‌خشن، تا بتوانیت خۆشی له ژیان وه‌ربگریت و حه‌زبكه‌یت بژیت. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure