له سلێمانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه، سه‌رتاشخانه‌یه‌ك داخرا. لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی "سه‌رتاشخانه‌ی ئیبۆشۆ"یان له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری سلێمانی داخست، به وته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌كه پابه‌ندی هیچكام له مه‌رج و رێنمایه‌كان نه‌بووه. ئیبراهیم به‌هادین نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: سه‌رتاشخانه‌كه زیاتر له ساڵێكه به‌بێ مۆڵه‌ت كارده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ كارده‌كه‌ن مۆڵه‌تی ته‌ندروستیان نیه, ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پابه‌ندنی هیچكام له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنمایه‌كانی كاركردن نیه, نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: دوای چه‌ندجارێك له ئاگاداركردنه‌وه، به‌ڵام مه‌رج و رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی سه‌رتاشخانه‌كه درا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دوای ئه‌وه‌ی پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان ببێت ئه‌وكاته رێگه به كاركردنی ده‌درێت. لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان یه‌كێكه له لیژنه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلێمانی و ئه‌ركی لیژنه‌كه به‌دواداچوونه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان و كۆی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێویسته سه‌رتاشخانه‌كان جێبه‌جێیان بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure