18/8/2018 08:44 AM

ئاگاداریيه‌ك له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانیه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی له‌ ئاگاداریه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ خاك نێدراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی‌ نیشتیمانیان تا 27-8-2018یه‌، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانییه‌كانیان.

ده‌قی ئاگاداریيه‌كه‌...
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌كانی (سلێمانی‌، رانیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، دوكان، بازیان، چوارقورنه‌، به‌كره‌جۆ، شارباژێر، پشده‌ر، ھێرۆ، تانجه‌رۆ، ده‌ربه‌ندیخان، پێنجوین، حاجیاوا) مامه‌ڵه‌ی كاتی نیشتمانیان كردووه‌و به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌یان تا رۆژی 27-8-2018یه‌، رۆژانه‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 5:00ى ئێواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیه‌كانیان‌.

‏پێداویستیه‌كان..
‏‎1-ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌
‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎3-وه‌سلی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی


خاك -  راگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved