داواكاری گشتی داوای راگرتنی دروستكردنی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی پیسبوونی ئاوی سه‌رچنار. رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌و هاوكات وێنه‌یه‌كی بۆ خاك ناردووه، بەھەوڵی ئـێمەو پشتیوانی ئـێوە، ئـەو بەنزینخانەیەی مەترسی لەسەر ئـاوی سەرچنار دروستدەکات ڕادەگیرێت. دوابەدوای ھەوڵەکانمان و ھاتنە سەرخەتی دڵسۆزان دوای ئـەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئـاوی ژێر زەوی لێکۆڵینەوەی زاتستی ئـەنجامداو دەرکەوت بەنزینخانەکە مەترسیيە بۆ سەرچاوەی ئـاوی سەرچنار، خۆشبەختانە داواکاری گشتی ھاتە سەرخەت و پارێزگای سلێمانی ئـاگادارکردۆتەوە کە پێویستە کاری دروستکردنی بەنزینخانەکە ڕابگیرێت و ھەرلایەکیش ھەوڵی دروستکردنی بەنزینخانە بدات لەو جێگایە ئـەوا داواکاری گشتی سکاڵای یاسایی لەدژ دەجوڵێنێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسراوه وێنه‌یه‌كی له داواكه‌ی داواكاری گشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داوای راگرتنی دروستكردنی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure