3/9/2018 10:16 AM

هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد

ڕۆژى 2-9-2018 بۆ یه‌كه‌مجار نمایشی جلوبه‌رگ له‌ شێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ ناوی (Kurdistan Fashion Week) له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌ نمایشكردنی كاره‌كانی كرد.

مه‌به‌ست له‌ پرۆژه‌كه‌، نمایشكردنی جلوبه‌رگی كوردستانه‌ به‌ جیهان و خسته‌ڕووی ئه‌و راستییه‌ی كه‌ ژنانی كوردیش توانایان وه‌كو ژنانی هه‌موو جیهانه‌.

بڕیاره‌ پرۆژه‌كه‌ 2 تا 4-9-2018 بخایه‌نێت، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان ده‌توانن بلیت بكڕن و له‌نزیكه‌وه‌ بینه‌ری نمایشه‌كان بن.

جێی ئاماژه‌یه‌، نزیكه‌ی 35 دیزاینه‌ر به‌شداری (Kurdistan Fashion Week)ی كردووه‌ كه‌ به‌شی زۆری دیزاینه‌ره‌كان كوردن.


خاك - Kurdistan Fashion Week















created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved