پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌كار. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره‌ی (گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی دابه‌شبكرێت، كاركردنیش له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو. سه‌باره‌ت به واده‌ی ڕاگه‌یاندن و كاراكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن، عه‌باس ئه‌كره‌م ڕایگه‌یاند: له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته رێكه‌وتی (4/9/2018) له سه‌عات (8:00)ی سه‌رله‌به‌یانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌مى 12ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت، به‌وه‌ش ده‌رچووان ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند: ده‌رچووانی پۆلی 12 له‌ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری به سیستمه‌كانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن. ڕوونیشیكرده‌وه، ده‌رچووانی پۆلی 12 تا سه‌عات (12:00)ی شه‌وی رێكه‌وتی (14/9/2018) ده‌رفه‌تیان له‌پێشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌رچووان ده‌بێت به به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسوۆرد) كه پێشتر له قوتابخانه‌كانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه، ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه. له كۆتاییشدا، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكرد: بۆ به‌رچاوڕوونی زیاترى خوێندكاران و ده‌رچووانی پۆلی 12 و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت) سه‌عات (10:00)ى سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچشه‌ممه ڕێكه‌وتی (6/9/2018) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر سيمینارێكی گه‌وره به ناونیشانی (شاڕێی گه‌یشتن به زانكۆ) بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش به خوێندكاران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌رله‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌شبكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن، ئه‌وه‌شی ڕوونكردنه‌وه كه سه‌رجه‌م ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن به‌شداری له‌و سيمیناره‌دا بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure