پاش 200 ساڵ، كه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی له ریۆ دی جانیرۆی پایته‌ختی به‌رازیل وه‌ك خۆی مابووه‌وه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ئاگرێك چیرۆكی ئه‌و سه‌نته‌ره رۆشنبیری و كه‌لتوریه‌ی كۆتایی پێهێنا كه نزیكی 20 ملیۆن پارچه‌ی ئاسه‌واری مێژووی تێدابوو. ئاگره‌كه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ته‌واوی مۆزه‌خانه‌كه، له‌كاتێكدا ئاگركوژێنه‌وه‌كان ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان له‌سه‌ر پارچه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵگرانی و گریانی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك. له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رازیل وتی كه زیانه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه به‌هیچ نرخێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure