ڤینكی (Vinci) كۆمپانیایه‌كی بیناسازی و ئه‌ندازیاری فه‌ڕه‌نسییه كه پێشتر به‌ناوی Generale dEnterprise ناوبانگی ده‌ركردبوو. ئه‌و كۆمپانیایه ئێستا زیاتر له 194 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌و له‌باره‌ی داهاته‌وه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بیناكاری جیهانه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی پڕۆژه مه‌زنه‌كانی وه‌ك: ئاوبه‌ند گاریپ، كۆشكی پاشایه‌تی یاموسۆكرۆ، ده‌روازه‌ی هیره‌می نوێی موزه‌ی لۆڤێر، تونێلی مانش، یاریگای ئێستۆدۆفرانسی كاسی جیهانی 1998 و هه‌روه‌ها پردی ئاوێزانی نۆرماندیدا ناوبانگی ده‌ركردووه. ساڵی ڕابردوو داهاتی Vinci زیاتر له 40 ملیار یۆرۆ بووه كه 2.5 ملیار یۆرۆی سوود به‌خشیوه‌ته ئه‌و كۆمپانیایه. ئه‌م كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه كه ته‌مه‌نی 115 ساڵه، له‌ناو كۆمپانیا بیناسازییه‌كانی جیهاندا زۆرترین داهاتی ده‌سته‌به‌ر كردووه. هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامی پڕۆژه مه‌زنه ژێربیناییهكانی وه‌ك ئاوبه‌ندی گارپ له ئه‌فریقای باشور‌و پڕۆژه‌ی یاریگای Stude de France ـه‌وه ئه‌م پێگه‌یه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure