لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی مانگی رابردوی خۆی بڵاو‌كرده‌وه‌و له‌سه‌ر سه‌رپێچیش 16 شوێن داخراون. به‌پێی ئاماری مانگی ئابی 2018، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 3.360 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه 457 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، 311 شوێنیش سزای ماددی دراون، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سه‌رپێچی 16 شوێن داخراون. له ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا هاتووه، له مانگی ئابی 2018، زیاتر 27 تۆن و 868 كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. هه‌روه‌ها كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له 29 ملیۆن و 725هه‌زار دینار‌و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی. به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كاری پێده‌كه‌ن، هه‌رشویێنێكی كاركردن پابه‌ند مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری و بازرگانی نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا داده‌خرێن و پاشان روبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure