13/9/2018 09:26 AM

رێنمایی نوێ بۆ پێدانی پاسپۆرت دەدرێت

بەغدا رێنمایی و نرخ بۆ نوێكردنەوەی پاسپۆرت لەسەر داوای خاوەنەكەی و دانانی ناوی سێیەم لەبری نازناو داواكاری بەدەستهێنانی پاسپۆرت بە خزمەتگوزاری خێرا رەوانەی هەرێم دەكات، بەپێی زانیارییەكانیش دەركردنی پاسپۆرت و نوێكردنەوەی بۆ هاووڵاتیان بەهەمان نرخی پێشترەو گۆڕانكاری تێدا نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی رێنماییەكانی حكومەتی عیراق و مەرجەكانی خزمەتگوزاری پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان بەدەر لە مامەڵەی ئاسایی ئاشكرادەكات، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو كەسانەی دەیانەوێت پاسۆرت دەربكەن یان نوێی بكەنەوە بەهەمان نرخی پێشوترەو هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخەكەیدا رووینەداوە.

لەبارەی رێنماییەكانەوە، پاسپۆرتی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، ئاماژەی بەوە داوە: نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئاسایی ئەگەر ماوەكەی بەسەر نەچووبێت واتە ماوەكەی لە ساڵێك زیاتری تێدا مابێت، بە ڕەزامەندی خودی هاووڵاتییەكە دەتوانێت پاسپۆرتەكەی نوێ بكاتەوە، بەمەرجێك چەكێكی بانك ببڕێت، بەبڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.

روونیشیكردۆتەوە: دانانی ناوی سێیەم (باپیر) لەسەر پاسپۆرت لەبری نازناو، پێویستە چەكێكی بانك ببڕێت بەبڕی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارو بۆ یەكخستنی ناویش بەهەردوو نوسینی عەرەبی و لاتینی بەپێی بەڵگەنامەی بیانی، پێویستە چەكێكی بانك ببڕێت بەبڕی (١٥٠,٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار دینار، ئەمە سەرەڕای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەم.

پاسپۆرتی سلێمانی هەر لەبارەی رێنماییەكانەوە، دەڵێت: داواكاری بەدەستهێنانی پاسپۆرت بە خزمەتگوزاری خێرا (خدمە السریعە)، پێویستە چەكێكی بانك ببڕێت بەبڕی (٢٥٠,٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار، جگەلەوانەش پشتگیری ڕاساندنی دەرچوونی پاسپۆرت یان هەر بەڵگەنامەیەك یان نوسراوێك كە دەردەچێت لە ڕەگەزنامەی گشتی لەسەر داوای هاووڵاتی یان مۆری (طبق الاصل) وەك خۆی بەدەر لەو هەڵانەی كە روودەدات لەلایەن فەرمانبەرەوە، پێویستە چەكێكی بانكی بەبڕی (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار ببڕێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved