19/9/2018 09:05 AM

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە سەبارەت بە هەڵخەڵەتاندنی عومرەكاران لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو تیایدا رایدەگەیەنێت كه بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەو كۆمپانیایانە دەكەن.

دەقی روونكردنەوەكە...

ما‌وەی چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێك كۆمپانیای حەج و عومڕەوە ریكلامی ئەوە دەكرێت كە گوایە هەڵدەستن بە گواستنەوەی عومڕەكاران بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودی‌ بەرێگەی وشكانی، ئێمە لێرەوە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەینەوە كە هیچ رێنماییەكی فەرمیمان لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیان بۆ عومڕە بەرێگەی وشكانی و بە پاس، هەروەها ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرس نین لە بوونی هەر كێشەو گرفتێك كە بێتە بەردەم هاووڵاتیان و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە ڕیكلامیان كردووە لە تەلەفزیۆن و تۆرە كۆمەڵاتییەكان بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ئەمە پێچەوانەی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەیە.

لە كۆتاییدا داوا لە كۆمپانیاكانی حەج و عومڕە دەكەین ئەوانەی كە بەنیازن عومڕەكاران ببەن بۆ وڵاتی سعودیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوه هەر كۆمپانیایەك بەدەر لە ڕێنماییەكان عومڕەكاران بگوازێتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.


خاك - بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved