2/10/2018 08:49 AM

سه‌عاتى پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 19 تا 21 سه‌عات زیاد ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 19 تا 21 سه‌عات له‌ رۆژێكدا زیاد ده‌كرێت.

هاووڵاتیانیش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیادبوونی كاتی پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندیيه‌كی به‌ مه‌راسیم و بۆنه‌و یاده‌كانه‌وه‌ نیه‌و پێویست ناكات هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن پروپاگه‌نده‌ی پێوه‌ بكه‌ن.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved