8/10/2018 09:22 AM

مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌كان

مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كتێبخانه‌ی زانكۆی ئیشتوتگارتی ئه‌ڵمانیاو زیان به‌ نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كتێب ده‌گه‌یه‌نن.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌: گومانده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئاوه‌ڕۆوه‌ هاتبن، مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كتێبخانه‌ی زانكۆی ئیشتوتگارت و 7800 كتێب هێنده‌ زیانیان پێگه‌یه‌نراوه‌ سوودی خوێندنه‌وه‌یان نه‌ماوه‌.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌: مشكه‌كان ئه‌و كتێبانه‌یان جویوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 200 هه‌زار یورۆ.

هاوكات به‌رپرسانی زانكۆكه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌: كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ به‌نرخه‌كان هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یه‌نراوه‌.


خاك -  ئاژانسه‌كان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved