هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو زیادبوونی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، له 10-10-2018 وه گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی ناو شاری سلێمانی ده‌كرێت و كه‌مده‌كرێته‌وه. به‌پێی به‌رنامه نوێیه‌كه، موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی له سه‌عات 8:00ی به‌یانی تا 12:00ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش بكوژێته‌وه واتا له كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه تا 8:00ی به‌یانی ڕۆژی دواتر، له‌ئاماده‌باشی ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن. داواكاریشن له موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندی به‌رنامه نوێيه‌كه ببن و هاووڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له سه‌عات 8:00ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت. خاك - كاروان محەمەد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure